داهاتووی بەڕێوەبردنی کارەکەت بە سیستەمێکی پێشکەوتوو دابین بکە
ئەندازیاری دیزاین و گەشەپێدانی بەهێزترین سیستەمەکانی بەڕێوەبردن (Management Systems, ERP, POS, Database) بە شێوازێکی خێرا، پارێزراو و تایبەتمەند بۆ سەرجەم کۆمپانیا، کارگە و شوێنکارەکان بەبێ بێزاری و بە بەرزترین ستاندارد.
تایبەتمەندییە ناوازەکانی سیستەمەکانمان
هەموو سیستمێک بە کۆدی تایبەت و ئەندازیارییەکی نوێ دادەڕێژرێت بۆ ئەوەی زۆرترین خێرایی و ئاسانکاریت پێببەخشێت.
داتابەیسی سەلامەت و بەهێز
بەکارهێنانی خێراترین مۆدێلەکانی داتابەیس بە توانای هەڵگرتنی ملیۆنان تۆمار بەبێ هیچ خاوبوونەوەیەک و بە بەرزترین ئاستی پاراستن.
بەردەست بە ٣ شێوازی جیاواز
سیستەمەکانمان بەپێی ویست و سروشتی شوێنکارەکەت بە ٣ مۆدێلی پێشکەوتوو بەردەست دەخرێن:
ژمێریاری و ڕاپۆرتی پێشکەوتوو
حسابی قازانج و زەرەر، مەسروفات، قەرز و حسابی کڕیاران و دابینکەران بە چەندین چارت و ڕاپۆرتی وورد بە تەنها یەک کلیک.
پشتگیری تەواوی بارکۆد و پرینتەر
بەستنەوەی ڕاستەوخۆ بە هەموو جۆرە پرینتەرێکی حەراری (Thermal)، پرینتەری لیبڵ و بارکۆد، سندوقی کاش و بارکۆد سکانەر.
دەسەڵاتی بەکارهێنەران و چاودێری
دیاریکردنی دەسەڵاتی جیاواز بۆ کارمەند و کاشێر، و تۆمارکردنی کات و تەواوی چالاکییەکانی هەر بەکارهێنەرێک (Audit Log).
پشتگیری ڕاستەوخۆ لەلایەن پڕۆگرامەر
پەیوەندی ڕاستەوخۆ بە ژمارە 07508889270 بۆ هەر پرسیار، ڕاهێنان و چاکسازییەک بە خێراترین شێوە و لە کاتی گونجاودا.
تەواوی ئەو شوێنانەی پێویستیان بە سیستەمی بەڕێوەبردن هەیە
بۆ هەر جۆرە کار و کاسبیەک سیستەمێکی تایبەتمەند و پرۆفێشناڵ دروست دەکەین کە لەگەڵ سروشتی کارەکەت بگونجێت.
دەرمانخانە و کۆگای دەرمان
بەڕێوەبردنی تەواوی دەرمانەکان بە بارکۆد، پشکنینی ئۆتۆماتیکی بەرواری بەسەرچوون (Expiry)، حیساباتی کۆمپانیاکانی دەرمان و فرۆشتنی خێرا.
- ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی بەسەرچوونی دەرمان
- گەڕان بە ناوی زانستی و بازرگانی
- حسابی قەرزی نەخۆش و سەنەداتی کۆمپانیا
نەخۆشخانە و سەنتەری پزیشکی
تۆماری ئەلیکترۆنی نەخۆش (EMR)، بەڕێوەبردنی ژوورەکان و نەشتەرگەری، حسابی دکتۆرەکان و پسوڵەی دەستبەجێ.
- دۆسیەی تەندروستی نەخۆش بە تەواوی ئەرشیف
- بەڕێوەبردنی بەشەکانی فریاکەوتن و مانەوە
- دابەشکردنی ڕێژە و حەقدەستی پزیشکان
تاقیگەی پشکنینی پزیشکی
سیستەمی تایبەت بە تۆمارکردنی ئەنجامی پشکنینەکان، پرینتکردنی ڕاپۆرتی ستاندارد بە لۆگۆ و بارکۆد، و ئاگادارکردنەوە بە نامە.
- پەیوەستکردنی ڕاستەوخۆ بە ئامێرەکانی تاقیگە
- قاڵبی ئامادەکراو بۆ سەدان جۆری پشکنین
- پرینتی ئەنجام بە بارکۆدی پارێزراو و PDF
کلینیکی پزیشکی ددان
نەخشەی ددان (Dental Charting)، نۆرە و مەوعیدی نەخۆشەکان، قیست و باڵانسی چارەسەر و حسابی تاقیگەی ددان.
- چارتی گرافیکی پێکهاتەی ددانەکان
- ئاگادارکردنەوەی ڕۆژی نۆرە و پشکنین
- بەڕێوەبردنی کەرەستە و پێداویستی کلینیک
مارکێت، سوپەرمارکێت و هایپەرمارکێت
خێراترین سیستەمی فرۆشتنی کاشێر (POS)، خوێندنەوەی هەموو جۆرە بارکۆدێک، کۆنتڕۆڵی تەواوی کۆگا، قەرز و کڕین بە کۆ.
- فرۆشتن بە کەمتر لە یەک چرکە بۆ هەر کاڵایەک
- ناسینەوەی وەزنی تەرازووی بارکۆددار
- ئاماری قازانج و زەرەری ڕۆژانە و مانگانە
کۆگا، کۆفرۆشی و کۆمپانیاکانی هاوردە
بەڕێوەبردنی زنجیرەی دابینکردن، نرخی جوملە و تاک، حسابی مەندوب و شۆفێران، پسوڵەی بارکردن و قەرزەکانی بازاڕ.
- بەستنەوەی چەندین کۆگا و لقی جیاواز پێکەوە
- حسابی دەستبەجێی دینار، دۆلار و دراوەکانی تر
- بەڕێوەبردنی سەنەد و قەرزی کۆن و نوێ
پێشانگای جلوبەرگ، پێڵاو و مۆدە
سیستەمی تایبەتمەند بە پێوانە (Size)، ڕەنگ (Color) و مۆدێل، چاپکردنی تێگی تایبەتی بارکۆد بۆ سەر کاڵا و ئۆفەرە وەرزییەکان.
- ماتریس و تێکەڵەی سایز و ڕەنگەکان
- دیزاین و پرینتی تاگی بارکۆد بە لۆگۆ
- بەڕێوەبردنی داشکاندن و خاڵی کڕیاران
زێڕنگەری و فرۆشگای خشڵ و زێڕ
حیساباتی عەیاری زێڕ (١٨، ٢١، ٢٤)، کرێی دەست (حقدست)، کێشی وورد بە گرام، گۆڕینەوەی زێڕ بە زێڕ و دراو.
- حیساباتی ئۆتۆماتیکی نرخی ڕۆژ بەپێی عەیار
- تۆمارکردنی کڕین و فرۆشتنی زێڕی شکاو
- بارکۆدی تایبەتی زێڕنگەری بۆ سەر خشڵ
کەرەستەی بیناسازی و ئینشائات
حسابی تۆن، مەتر و یەکە قورسەکان، بەڕێوەبردنی حساباتی وەستا و پڕۆژە بیناسازییەکان، قەرز و پسوڵەی گەیاندن.
- مامەڵەکردن بە یەکەی گەورە و جیاواز
- دۆسیەی جیاواز بۆ هەر وەستا و پڕۆژەیەک
- چاودێری پارەدان و قیستەکان
چێشتخانە، ڕێستۆرانت و فاست فوود
بەڕێوەبردنی مێزەکان (Tables)، پرینتەری چێشتخانە (KDS / Kitchen Printer), داواکاری دیلیڤەری و بەڕێوەبردنی پێکهاتەی خواردنەکان (Recipe Costing).
- دابەشکردنی ئۆردەر بە ڕاستەوخۆ بۆ چێشتخانە
- چارتی زیندووی مێزە پڕ و بەتاڵەکان
- کەمکردنەوەی ئۆتۆماتیکی پێکهاتە لە کۆگا
کافێ، قاوەخانە و شەربەتخانە
سیستەمێکی دەستبەجێ و سووک بە شاشەی لەمس، حیسابکردنی کاتی مێز، بەڕێوەبردنی داواکاری و فرۆشتنی خێرای خواردنەوەکان.
- ڕووکاری لەمس بۆ تابلێت و شاشەی Touch
- پسوڵەی ژمارە و بانگکردنی کڕیار
- ئاماری کاڵا پڕفرۆشەکانی هەر دەوامێک
هوتێل، مۆتێل، ڕیزۆرت و میوانخانە
حجزکردنی ژوورەکان (Check-in/Check-out)، تۆماری میوانان و پاسپۆرت، خزمەتگوزاری ناو ژوور (Room Service) و حسابی مانەوە.
- نەخشەی ڕەنگاوڕەنگی ژوورە پڕ و بەتاڵەکان
- بەستنەوەی ڕێستۆرانت و لۆندری بە پسوڵەی ژوور
- دەرکردنی ڕاپۆرتی ڕۆژانەی ئاسایش و گەشتوگوزار
هۆڵی بۆنە، ئاهەنگ و کۆنفرانس
حجزکردنی بەروار، گرێبەستی ئاهەنگگێڕان، پێشەکی و باڵانسی پارەدان، هەڵبژاردنی مینیۆ و بەڕێوەبردنی ستاف.
- ساڵنامەی حجز بۆ ڕێگری لە تێکەڵبوونی کات
- چاپکردنی گرێبەستی فەرمی بە هەموو مەرجەکان
- چاودێری خزمەتگوزارییە زیادەکان و خواردن
کارگە و هێڵەکانی بەرهەمهێنان
حیسابکردنی تێچووی کەرەستەی خاو (Raw Materials)، پلانی بەرهەمهێنان، مووچە و کاتی کرێکاران و کۆگای کاڵای تەواوکراو.
- دیاریکردنی ووردی تێچووی هەر پارچە بەرهەمێک
- بەڕێوەبردنی هێڵەکانی کارکردن و بەفیڕۆچوون
- حسابی کڕین بە کۆ و فرۆشتنی لۆری و پالت
چاپخانە، ڕیکلام و تابلۆسازی
حسابی مەتر چوارگۆشەی فێلێکس و ستیکەر، تیراژی چاپ، نرخی مەرەکەب و کاغەز، و بەڕێوەبردنی قۆناغەکانی دیزاین و چاپ.
- حیسابکردنی خۆکاری قیاسی مەتر و لەفە
- چاودێری قۆناغەکانی (دیزاین، چاپ، تەواوکردن)
- بەڕێوەبردنی حسابی کڕیارانی بەردەوام و کۆمپانیا
کۆمپانیاکانی دیلیڤەری و کارگۆ
چاودێری و شوێنپێهەڵگرتنی پاکێجەکان بە بارکۆد، حسابی شۆفێر و مەندوبەکان، بەڕێوەبردنی وەرگرتنی پارەی کاش لە کڕیار (COD).
- سکانکردنی خێرای بارکۆدی پاکێجەکان
- دابەشکردنی دەستبەجێی پارە لەنێوان پەیج و کڕیار
- مانیتۆرکردنی باری گەیشتوو و گەڕاوە (Return)
گەراج و پارکینی زیرەکی ئۆتۆمبێل
چاپکردنی پسوڵەی کاتی چوونەژوورەوە بە بارکۆد، حیسابکردنی نرخی سەعات بە شێوازی ئۆتۆماتیک، و بەڕێوەبردنی بەشداری مانگانە.
- حیسابکردنی دەقیقی کات و خولەک
- کارتی ئەندامێتی و بەشداری مانگانە
- ڕێگری تەواو لە دیارنەمانی داهات
قوتابخانە و باخچەی ساوایانی ئەهلی
قیست و پارەی خوێندکاران، ئامادەنەبوونی ڕۆژانە، بەڕێوەبردنی پاس و هێڵەکانی گواستنەوە و نمرە و کارتی قوتابی.
- ڕێکخستنی قیستەکان بە بەرواری جێگیر
- بەستنەوەی پاس و شۆفێران بە ناوی قوتابیان
- ناردنی ئاگاداری قیست و ئامادەیی بۆ دایک و باوک
نوسینگەی کڕین، فرۆشتن و کرێی عەقارات
ئەرشیفی خانوو و زەوی و شوقە بە وێنە و ناونیشان، گرێبەستی کرێ بە کاتی کۆتاییهاتن، و حسابی ڕێژە و موعامەلات.
- گەڕانی خێرا بەپێی بودجە و ڕووبەر و گەڕەک
- ئاگادارکردنەوەی بەسەرچوونی وادەی گرێبەستی کرێ
- چاپکردنی گرێبەستی یاسایی بە فۆرماتی ستاندارد
یانە و سەنتەری لەشجوانی (جیم)
بەڕێوەبردنی بەشداری ئەندامان بە بارکۆد یان کارت، چاودێری ڕۆژانی ماوەی بەشداری، فرۆشتنی پڕۆتین و خواردنەوەکان.
- سکانکردنی کارتی ئەندامێتی لە دەرگا
- حسابی دەستبەجێی کافێ و پڕۆتین شۆپی جیم
- ئاگاداری بۆ ئەندام کاتێک بەشدارییەکەی تەواو دەبێت
ساڵۆن و سەنتەری جوانکاری و سپا
سیستەمی نۆرەگرتن، دابەشکردنی حەقدەستی وەستا و کارمەندان بە ڕێژە، بەڕێوەبردنی کەرەستەی جوانکاری و فرۆشتنی پاکێج.
- ساڵنامەی مەوعید بۆ هەر ستافێک بە جیا
- حیسابی دەستبەجێی ڕێژەی هەر وەستایەک
- بەڕێوەبردنی فرۆشتنی بەرهەمە کۆزمەتیکییەکان
وەرشەی چاککردنەوەی مۆبایل و کۆمپیوتەر
وەرگرتنی ئامێر بە بارکۆد، تۆمارکردنی کێشە و مەسروفی پارچەی یەدەگ، نامەی تەواوبوونی چاککردنەوە و گەرەنتی (گارانتی).
- پرینتکردنی سەنەد بە کۆدی بەدواداچوون
- حسابی کڕین و دانانی پارچەی یەدەگ
- ئەرشیفی گارانتی بە پێی ژمارەی زنجیرەیی (Serial Number)
پێشانگای کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل
تۆماری ئۆتۆمبێلەکان بە شاسی و ژمارە، گرێبەستی کڕین و فرۆشتن بە قیست، ووردەکاری مەسرەف و حیسابی شەریکەکان.
- بەدواداچوونی تێچووی چاکسازی هەر سەیارەیەک
- خشتەی قیستە مانگانەکان و سزای دواکەوتن
- دابەشکردنی قازانج بە پێی پشکی هاوبەشەکان
نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو و حەواڵە
حیساباتی فرۆشتن و کڕینی دۆلار و دراوە بیانییەکان بە نرخی ڕۆژ، سەنەدی حەواڵە، حسابی کۆمپانیاکانی تر و سندوقی فرە-دراو.
- سندوقی جیاواز بۆ (دینار، دۆلار، تمەن، لیرە)
- حیسابکردنی قازانجی جیاوازی نرخی کڕین و فرۆشتن
- چاپکردنی پسوڵەی حەواڵەی فەرمی بە کۆدی نهێنی
ئەو بەشانە دیاری بکە کە کارەکەت پێویستی پێیەتی
کلیک لەسەر ئەو مۆدیوڵ و تایبەتمەندییانە بکە کە دەتەوێت لە سیستەمەکەتدا هەبێت:
چۆن سیستەمەکەت بەدەست دەهێنیت؟
پڕۆسەیەکی ڕوون و خێرا لە یەکەم پەیوەندییەوە تاوەکو دەستپێکردنی کار
پەیوەندی و گفتوگۆ
پەیوەندی بە ژمارە 07508889270 دەکەیت و ووردەکاری و پێداویستییەکانی شوێنکارەکەت ڕوون دەکەیتەوە.
دیزاین و تایبەتمەندکردن
سیستەمەکە بەپێی شێوازی کارەکەت، فۆرماتی پسوڵە و بارکۆد، و جۆری داتابەیسەکەت ئامادە دەکرێت.
دامەزراندن و ڕاهێنان
سیستەم لەسەر ئامێرەکانت دادەمەزرێنرێت، پرینتەر و بارکۆد دەبەسترێتەوە و ستافەکەت بە تەواوی ڕادەهێنرێت.
پشتگیری و چاودێری
پشتیوانی تەواو و بەردەوام لەلایەن پڕۆگرامەر بۆ هەر گۆڕانکاری، زیادکردنی لق، یان نوێکردنەوەی داهاتوو.